ڕووسیا: ئەگەر پێویست بکات دەتوانین مافی پەنابەریی بدەین بە مەسک

دوای شەڕ و دەمەقاڵێی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ئیلۆن مەسک، وەزیری پێشووی کارامەیی لە کابینەکەی ترەمپ، هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن، ڕەنگە مەسک بیر لەوە بکاتەوە، ئەمەریکا جێ بهێڵێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئیلۆن مەسک، وەزیری کارامەیی و ڕاوێژکاری باڵا لە ئیدارەی ترەمپ، کابینەی حکوومەتی وڵاتەکەی جێ هێشت و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، کەوتە دەمەقاڵە و ململانێ.

هەرچەندە ئەو ملیاردێرە خاوەنی سێ ڕەگەزنامەی ئەمەریکایی، ئەفەریقای باشووری کەنەدییە و دەتوانێت لە هەریەک لەو سێ وڵاتە بژی، بەڵام ئێستا ڕووسیا هاتووەتە سەر هێڵ و دەڵێت: گەر پێویستی کرد، دەتوانین مافی پەنابەری بدەین بە مەسک و لای خۆمان داڵدەی بدەین.

لەم بارەیەوە  دیمتری نۆڤیکۆڤ، جێگری سەرۆکی لیجنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ڕووسیا گوتی: دۆخی ئیلۆن مەسک تەواو جیاوازە، پێمان وانییە ببێتە پەنابەر، بەڵام ئەگەر ئەو پێویستی بە پەناگەیەک بوو، ئەوا ڕووسیا دەتوانێت وەک پەنابەر وەری بگرێت.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment