هیند.. دیارده‌ی خۆكوشتن له‌ناو جووتیاران به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه زیادی كردووه

گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی زه‌وی كاریگه‌رییان كردووه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كان؛ كۆمه‌ڵگه‌ی هیندی یه‌كێكه له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی له ئه‌نجامی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و وشكه‌ساڵییه‌وه ڕووبه‌ڕووی دیارده‌یه‌كی به‌رفراوان بووه‌ته‌وه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵگه‌ی هیندی به‌تایبه‌تی چینی كرێكاران و جووتیاران و ئاژه‌ڵداران زۆر به توندی كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی زه‌وی و وشكه‌ساڵی، له ئه‌نجامیشدا دیارده‌ی خۆكوشتن له نێوان ئه‌م چینانه‌دا به به‌رفراوانی په‌ره‌ی سه‌ندووه و بڵاو بووه‌ته‌وه.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، لافاو و گه‌رمای زۆر، كاریگه‌ریی كردووه‌ته سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می چێنراو له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هیندستان، هاوكات وشكه‌ساڵی كاریگه‌ریی نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر سه‌وازیی، ئه‌مه‌ش وایكردووه جووتیاران و ئاژه‌ڵداران نه‌توانن كاری جووتیار و ئاژه‌ڵدارییان بكه‌ن.
کەرتی کشتوکاڵ له هیندستان کە زیاتر لە 45%ـی دانیشتووانی ئه‌م وڵاته كاری به‌رهه‌مهێنانی تێدا ده‌كه‌ن، ڕووبەڕووی گرفتی دارایی بووەتەوە، بە جۆرێک بەشێکی زۆر لە جووتیاران كه‌وتوونه‌ته ژێر باری قه‌رز، ئه‌مه‌ش ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیون و ناچاری كردوون په‌نا ببنه به‌ر خۆكوشتن.
بەپێی ڕاپۆرتێكی كۆمه‌ڵه‌ی توێژینەوەی ناوه‌ندیی زانست و ژینگە کە بنکەکەی لە نیودەلهییە، ساڵی ڕابردوو ڕووداوەکانی کەشوهەوا کاریگەرییان لەسەر سێ ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار دۆنم زەوی کشتوکاڵی لە سەرانسەری هیندستان هەبووە.
شیڤراج سینگ چوهان، وەزیری کشتوکاڵی ویلایه‌تی ماهاراشترا ڕایگه‌یاندووه، 3090 جوویتار لە نێوان ساڵانی 2022 بۆ 2024، لە ویلایەتی ماهاراشترا خۆیان کوشتووە، کە بە تێکڕا ڕۆژانە نزیکەی سێ جووتیار خۆیان كوشتووه. گوتووشیه‌تی، ویلایه‌ته‌كه‌یان 60%ـی كشتوكاڵی هیند پێك ده‌هێنێت.