شاره‌زایه‌كی ئابووری: زیاتر له 400 ترلیۆن دیناری عێراقی له نێوان 2019 و 2024 دیار نه‌ماوه

شاره‌زایه‌كی ئابووریی ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2019 – 2024 ته‌نیا به ڕێژه‌ی 2% سوودی لە باجی گومرگی هاورده‌كردن وه‌رگرتووه، كه كۆی گشتی زیاتر له 400 ترلیۆن دینار بووه.
سێشه‌ممه، 10ـی حوزه‌یرانی 2025، مەنار عوبەیدی، شاره‌زای ئابووری له پۆستێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له به‌دواداچوون و پێداچوونه‌وه‌یان به داتاکانی بانکی ناوەندیی عێراق له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2019 – 2024، بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كۆی گشتی باجی گومرگی نزیكه‌ی 311 ملیار دۆلار، واته 415 ترلیۆن دیناری عێراقی بووه.
مەنار عوبەیدی گوتوویه‌تی، مایه‌ی سه‌رنجه له كۆی ئه‌و پاره زه‌به‌لاحه، ته‌نیا هه‌شت ترلیۆن و 500 ملیار بۆ گه‌نجینه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه ده‌كاته ته‌نیا 2%ـی كۆی باجه گومرگییه‌كان.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ئابووریی باسی له‌وه‌ش كردووه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌م پرسه، بریتییه له هاورده‌كردنی "وه‌همی" كه له واقیعدا بوونیان نییه و ته‌نیا پاره‌ی ڕسووماتی گومرگییان پێ وه‌رگیراوه و پسووله وه‌رگرتنیان بۆ كراوه.
عوبەیدی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ساخته‌كردنی پسووله‌ی وه‌رگرتن و کەمکردنەوەی بەها و ژمارەی بارکردنەکان بۆ خۆدزینەوە لە کرێ، یه‌كێكی دیكه‌یه له هۆكاره‌كانی ئه‌م پرسه گه‌نده‌ڵییه.
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، هاورده‌كردن له ڕێگه‌ی قاچاخ و نافه‌رمی و دوور له چاودێریی ناوەندیی، یه‌كێكی دیكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان.
مەنار عوبەیدی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكیشاوه، چه‌ند لایه‌نێكی ده‌ستڕۆیشتوو و باڵاده‌ستی عێراقی ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و باجه گومرگییانه‌دا گرتووه و به هه‌موو هێزیشیانه‌وه ڕێگری له هه‌ر چاكسازییه‌كی سیستمی گومرگی ده‌كه‌ن.