چین: لە دانوستانە بازرگانییەکانمان لەگەڵ ئەمەریکا بەرەوپێشچوونی باش ھەیە

نوێنەری چین بۆ بازرگانیی نیودەوڵەتی ڕایگەیاند، لە دانوستانە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئەمەریکا، بەرەوپێشچوونی باش ھەیە.

لی چینگانگ، نوێنەری چین بۆ بازرگانیی نیودەوڵەتی ڕایگەیاند، لە دانوستانە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئەمەریکا کە لە لەندەن بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان ھەڵگرتنی باج لەسەر ھەدوو وڵات بەڕێوەچوو، بەرەوپێشچوونی باش ھەیە.

لی چینگانگ، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە داوە کە کۆبوونەوە و دانوستانەکانیان لەگەڵ شاندی ئەمەریکا لە لەندەن "پیشەیی و ڕاشکاوانە" بوون.

نوێنەری چین بۆ بازرگانیی نیودەوڵەتی ڕاشیگەیاندووە، لە میانی دانوستانەکاندا لەگەڵ شاندی ئەمەریکا گەیشتوون بە لێکگەیشتنی بەرایی لەبارەی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتننامانەی کە پێشتر لەنێوان سەرکردەکانی نێوان ھەردوو وڵاتدا ئیمزا کراون.

ھەر لەو بارەیەوە ھاوارد لوتنیک، وەزیری بازرگانیی ئەمەریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، گەیشتوون بە چوارچێوەیەک بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتننامە بازرگانییەی کە بەشێوەیەکی کاتی لە مانگی ئایاری ڕابردوودا سەبارەت بە باجی گومرگیی لەگەڵ چین، لەسەری ڕێککەوتوون.

وەزیری بازرگانیی ئەمەریکا گوتیشی: دوو گەورەترین ئابووریی جیھان گەیشتوونەتە چوارچێوەیەکی کارکردن، دوای ڕەزامەندی سەرۆک ترەمپ و ھاوتا چینییەکەی دەست بە جێبەجێکردنی ئەم چوارچێوەیە دەکەین.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment