وەزارەتی ناوخۆی سووریا: هێزێكی ئیسرائیلی حه‌وت كه‌سی له باشووری دیمه‌شق ڕفاندووه

وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێزێكی ئیسرائیل له باشووری دیمه‌شق ئۆپه‌راسیۆنێكیان كردووه و له ئه‌نجامدا چه‌ند هاووڵاتییه‌كیان ڕفاندووه و یه‌كێكی دیكه‌یشیان كوشتووه.
پێنجشه‌ممه، 12ـی حوزه‌یرانی 2025، وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هێزێكی سوپای ئیسرائیل له گوندی به‌یت جن له باشووری ڕیفی دیمه‌شق ئۆپه‌راسیۆنێكیان كردووه و له ئه‌نجامدا حه‌وت كه‌سیان ڕفاندووه و كه‌سێكی دیكه‌یشیان كوشتووه.
وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، هێزه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل پێك هاتبوو له تانك و زرێپۆش و فڕۆكه‌ش له ئاسمانه‌وه چاودێری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی كردووه.
باسی له‌وه‌ش كردووه، سه‌ربازانی ئیسرائیلی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان، ته‌قه‌یان له هاووڵاتییانی گونده‌كه كردووه و له ئه‌نجامدا هاووڵاتییه‌كیان كوشتووه و هاوكات حه‌وت ڕفێنراوهكهیشیان بۆ ناو ئیسرائیل گواستووه‌ته‌وه و تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره.
وەزارەتی ناوخۆی سووریا سه‌ركۆنه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی كردووه و ڕایگه‌یاندووه، ئیسرائیل به ئاشكرا سه‌روه‌رییه‌كانی سووریا پێشێل ده‌كات و به‌م كارانه‌شی ناوچه‌كه به‌ره‌و ناسه‌قامگیریی پتر ده‌بات.
هاوكات سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووه، ئەو کەسانەی دەستگیر کراون، ئەندامانی بزووتنه‌وه‌ی حەماسن و بە نیاز بوون هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل و به مه‌به‌ستی لێپرسینەوەش بۆ ئیسرائیل گواستراونەتەوە. گوتووشیه‌تی، هێزەکانیان چەکیان لەو ناوچەیە دۆزیوەتەوە كه ئه‌و كه‌سانه‌یان تێدا ده‌ستگیر كردووه.