توركیا گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ ئێران و عێراق ڕاگرت

ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان له ئێرانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان و سووریا، ئوردن و عێراق به شێوه‌یه‌كی كاتیی ڕاگرت؛ ده‌شڵێن، هۆكاره‌كه‌ی بۆ پێشهات و په‌ره‌سندنه‌كانی نێوان ئێران و ئیسرائیله.
هه‌ینی، 13ـی حوزه‌یرانی 2025، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ڕایانگه‌یاند، بڕیاریان داوه سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان له توركیاوه بۆ ئێران و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه به شێوه‌یه‌كی كاتی ڕابگرن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، بڕیاره‌كه گه‌شته‌كان بۆ عێراق، سووریا و ئوردن و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه له‌و وڵاتانه‌وه بۆ توركیایش ده‌گرێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، بڕیاره‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ پێشهات و په‌ره‌سندنه‌كانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ چه‌ند ئامانجێكی ئێران.
بەرەبەیانی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بڵاوی کردەوە، بارەگای سوپای پاسداران لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە چەندین مووشەک بۆردومان کرا.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە دا، حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی، سەرۆکی زانکۆی ئازادیی ئیسلامی و فەرەیدوون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران.