گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عێراق تاوه‌كوو پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی ده‌ست پێ ناكه‌نه‌وه

گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عێراق به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندن و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، تاوه‌كوو پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی شه‌ممه به هه‌ڵپه‌سێردراوی ده‌مێنێته‌وه.
هه‌ینی، 13ـی حوزه‌یرانی 2025، ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق تایبه‌ت به کوردستان24 ڕایانگه‌یاند، بڕیار دراوه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عێراق تاوه‌كوو كاتژمێر 10:00ـی سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی شه‌ممه، به هه‌ڵپه‌سێردراوی بمێنێته‌وه.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سبەی دوای كاتژمێر 10:00، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکرێت کە ئایا هه‌ڵپه‌ساردنه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت یاخود هەڵدەگیرێت و گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.
ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و هەڵدانی مووشەکەوە، بۆردومانی ئێرانی کرد و، دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیک و سەرکردە سەربازییەکانی کردە ئامانج.
مێدیاکانی ئێران گرتەی تەقینەوەکانیان بڵاوکردەوە، لە نێویاندا تەقاندنەوەی دامەزراوەی سەرەکی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنز، هاوکات ئیسرائیل باری نائاسایی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی پێشبینی کردبوو کە ئێران لە ڕێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش دەست پێدەکات و تۆڵە دەسێنێتەوە.