داخستنی ئاسمانی عێراق به ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كاندا درێژ كرایه‌وه

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی شارستانیی عێراقی، داخستنی ئاسمانی عێراق به ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كان تاوه‌كوو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ درێژ ده‌كاته‌وه.
شه‌ممه، 14ـی حوزه‌یرانی 2025، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی شارستانیی عێراقی ڕایگه‌یاند، داخستنی ئاسمانی عێراق به ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كان تاوه‌كوو كاتژمێر 7:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ درێژ كرایه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی شارستانیی عێراقی گوتووشیه‌تی: داخستنی ئاسمانی عێراق به ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كان هه‌موو گه‌شته‌كانی چوون و هاتن ده‌گرێته‌وه، جگە لە فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌سره كه بە ڕۆژ گەشتەکانی ده‌كات.
هه‌ینی، 13ـی حوزه‌یرانی 2025، ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق تایبه‌ت به کوردستان24 ڕایانگه‌یاند، بڕیار دراوه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عێراق تاوه‌كوو كاتژمێر 10:00ـی سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی شه‌ممه، به هه‌ڵپه‌سێردراوی بمێنێته‌وه.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، سبەی شه‌ممه، دوای كاتژمێر 10:00ـی سه‌رله‌به‌یانی هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکرێت کە ئایا ههڵپهساردنهكه به‌رده‌وام ده‌بێت یاخود هەڵدەگیرێت و گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.