ئاگر لە کامپی ئاوارەکانی بەحرکە کەوتووەتەوە

وێنەی سووتانی یەکێک لە کابینەکان، وێنە تایبەت بە کوردستان24 نێردراوە
وێنەی سووتانی یەکێک لە کابینەکان، وێنە تایبەت بە کوردستان24 نێردراوە

ئاگر لە کامپی ئاوارەکانی بەحرکە کەوتووتەوە و 15ـی تیمی بەگری شارستانی هەولێر لە شوێنی ئاگرەکەن.

شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی حوزەیرانی 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: ئاگر لە کامپی ئاوارەکانی بەحرکە کەوتووەتەوە لە نزیک گوندی شێخەشل، لە قەزای بەحرکە.

گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، ئاماژەی بەوەشدا، تاوەکوو ئێستا زانیاریمان نییە، چەند کابینەی شوێنی مانەوەی ئاوارەکان سووتاوە، بەڵام ژمارەیان زۆرە و 15 تیمی بەرگری شارستانی لە شوێنی ڕوودانی ئاگرەکەن.

 
 
Fly Erbil Advertisment