ریاڵ مەدرید لە ئەمریکا تووشی شۆک بووە

نزیکەی چەند مانگێک پێش دەستپێکردنی مۆندیالی یانەکان، تیمێکی ئامادەکاری لە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا گەشتی ئەمریکا و شاری مەیامی ئەو وڵاتەیان کرد، بۆ ئاگاداربوون لە کامپی ئامادەکاری یانەکەیان لە مۆندیالی یانەکان، بەڵام کاتێک گەیشتنە شوێنەکە تووشی شۆک بوون، چونکە ئەو کامپە هیچ شتێکی نەبوو.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا باس لەوە دەکات، نزیکەی مانگێک پێش دەستپێکردنی مۆندیالی یانەکانی 2025، تیمێک لە یانەی ریاڵ مەدرید سەردانی ئەو شوێنەی کرد، کە بڕیارە یانەکەیان تێدا ئامادەکاری بۆ پاڵەوانێتیەکە بکات، بەڵام کاتێک گەیشتنە شوێنەکە بینیان هیچ شتێک ئامادەنیە، بۆیە ئەوان ناچار بوون پێش ئەوەی پاڵەوانێتیەکە دەست پێبکات و یاریزانەکانی یانەکەیان گەشتی ئەمریکا بکەن، خۆیان ئەو شوێنە ئامادە بکەن.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوەوە پێشتر فێدراسیۆنی تۆپی پێ جیهان '' فیفا '' زەوییەک کە رووبەرەکەی نزیکەی 33 دۆنم بووە لە شاری مەیامی، دابینکردووە بۆ ئەوەی بکرێتە کامپی مانەوەی هەڵبژاردەکان لە مۆندیالی 2026، بۆیە ئەو تیمەی یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریدا لەسەر ئەرکی خۆیان، لەو شوێنە کامپێک بۆ یاریزانانی یانەکەیان بۆ ئامادەکاری و مانەوەیان لە مۆندیالی یانەکان ئامادە بکەن.