چین: ترەمپ بەنزین بە ئاگری شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا دەکات

گووە جیاکون، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین
گووە جیاکون، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین

سێشەممە، 17ـی حوزەیرانی 2025، وا چاکون، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، تۆمەتبارە بەوەی لە پەرەسەندنی ململانێکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بەنزین بە ئاگردا دەکات؛ پاش ئەوەی داوای دەستبەجێ چۆڵکردنی تارانی کرد.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین گوتیشی: "پێداکردنی بەنزین بە شەڕ، هەڕەشە و زیادکردنی فشارەکان یارمەتیدەر نابێت بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە. بەڵکو دەبێتە هۆی پەرەسەندن و فراوانکردنی ململانێکان."

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، . ئیسرائیل بە 200 فڕۆکەی جەنگی و سەدان درۆن هێرشی کردە سەر ئێران  و لە ئەنجامدا چەندان فەرماندە و زانای ئەتۆمی ئێرانی کوژران. لەو هێرشەدا کە بەناوی "هەستانەوەی شێر" کرا، 300 شوێنی ئێران بۆمباران کرا.

 ئێرانی لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل، ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆی 3"ـی ڕاگەیاند.

 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment