كۆریای باكوور بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا: ئاگری شه‌ڕی ئێران و ئیسرائیل خۆش مه‌كه‌ن

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران سه‌ركۆنه ده‌كات؛ هاوكات هۆشداریی ده‌داته ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌ورووپا كه ئاگری شه‌ڕه‌كه خۆش نه‌كه‌ن.
پێنجشه‌ممه، 19ـی حوزه‌یرانی 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژه‌كه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێرشه‌كانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر ئێران به توندی سه‌ركۆنه كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و هێرشانه بوونه‌ته هۆی كوژرانی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و تاوانێكه دژی مرۆڤایه‌تی و لێخوشبوونیان بۆ نییه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور گوتووشیه‌تی، ئیسرائیل له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاواوه پشتگیریی ده‌كرێت و ئه‌مڕۆ بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایش و ئاشتیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان به‌گشتی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور هۆشداریشی داوه‌ته ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌ورووپا كه ئاگری ئه‌م شه‌ڕه خۆش نه‌كه‌ن.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر ئێران و بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی کرد و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زانایانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.
لە بەرانبەردا ئێران لە درەنگانی شەوی هەینی سەدان مووشەکی بالیستی ئاراستەی تەلئەڤیڤ کرد و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل بەرپەرچی زۆرینەی مووشەکەکانی دایەوە. بەڵام ژمارەیەکیان کەوتەنە خوارەوە و لە ئەنجامدا چەندین باڵەخانە و خانوو، خاپوور بوون.