لە تەمەنی 91 ساڵیدا سەرقاڵی دروستكردنی چەقۆیە
زۆربەی گوندنشینانی سنووری مەریوان كڕیاری چەقۆكانی ئەون

K24 - مەریوان
عەلی نادری، ھاووڵاتییەكی دانیشتووی شاری مەریوانی رۆژھەڵاتی كوردستانە، ئێستا تەمەنی 91 ساڵە، بەڵام ئەو ھێشتا بە ئومێد و سەلیقەوە دەژیت و لە دوكانەكەیدا سەرقاڵی دروستكردنی چەقۆ دروستكردنە. وەكخۆی دەڵێ، زۆربەی گوندنشینانی سنووری مەریوان كڕیاری چەقۆكانی ئەون.









