یاریزانانی ریاڵ مەدرید دەیانەوێت هاندەرانیان ئاشت بکەنەوە

کەش و هەوا گەرمەکەی ئەمریکا راهێنەر و یاریزانەکانی ریاڵ مەدریدی تەواو بێزار کردووە و چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەری یانەکەش رێگەی جیاواز دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی یاریزانەکانی لە کاتی راهێنانەکان تووشی هیچ کێشەیەک نەبن.
ئامادەکاری یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید بەردەوامن بۆ یاری دووەمیان لە مۆندیالی یانەکان، یانە شاهانەکە لە دووەم یاری پاڵەوانێتیەکە بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر دەی شەو رووبەڕووی یانەی پاچوکای مەکسیکی ببنەوە.
یانە ئیسپانیەکە لە یەکەم یاری بە راهێنەرایەتی چابی ئاڵۆنسۆ رووبڕووی یانەی هیلالی سعوودی بونەوە و نەیانتوانی ئەوەی لێیان چاوەڕێ دەکرا پێشکەشی بکەن و هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بەرامبەر یانە سعوودیەکە یەکسانبن.
چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە لەبارەی ئامادەکارییەکانی یانەکەی گووتی، ئەوان هیچ دڵەراوکێیەکیان نیە و ئامادەکاری باشیان کردووە، هەروەها راهێنەرەکەی مێرنگی باس لە دۆخی تەندروستی کیلیان ئێمباپێ دەکات.
'' ئێمە هیچ دڵەراوکێیەکمان نیە و لە ماوەی ئەم چەند رۆژە، ئامادەکاری زۆر باشمان بۆ یارییەکەی ئەمشەو کردووە، لە راهێنانەکان هەستم بە پێشکەوتن کردووە، کۆمەڵێک کەسی نوێ راهێنان بە یاریزانەکان دەدەن و ئەمەش کاتێکی باشی پێویستە، بە گشتی یاریزانەکان لە دۆخێکی باشدان. لەبارەی کیلیان ئێمباپێ ئەو یاریزانە بەهۆی نەخۆشی بەشداری ئەم یارییەش ناکات، خۆشبەختانە دۆخی تەندروستی دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە باشترە ''.
کیلیان ئێمباپێ گۆڵکاری فەڕەنسی یانەی ریاڵ مەدرید، دوای ئەوەی بەهۆی نەخۆشی نەیتوانی بەشداری یاری یەکەمی یانەکەی بکات، بۆ ئەم یارییەش بەردەست نابێت و هەر بەهۆی نەخۆشیەکەی بەشداری راهێنانەکانیشی نەکرد.
هەردوو یانە دوایینجار ساڵی رابردوو، لە یاری کۆتایی جامی پاڵەوانان رووبەرووی یەکتری بونەوە و لەو یارییە ریاڵ مەدرید، توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام بردنەوە بەرامبەر رکابەرە مەکسیکیەکەی بەدەست بهێنێت.ئانتۆنی رۆدیگەر بەرگریکاری ئەڵمانی بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و لەوانەیە بەشداری چەند خولەکێک بکات، بەڵام ئێدەر میلیتاو و هەروەها دانی کارڤاخال، ئەو دوو یاریزانە هێشتان بە تەواوەتی لە پێکانەکەیان چاکنەبونەتەوە و بەشداری ئەو یارییەش ناکەن.