کۆریای باکوور سەرکۆنەی هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران دەکات

ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکوور ئەمڕۆ دووشەممە، 23ـی حوزەیران ڕایگەیاند، کۆریای باکوور بە توندی سەرکۆنەی هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران دەکات و بە پێشێلکردنی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان وەسفی کرد.
گوتەبێژی وەزارەتی کۆریای باکوور لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "ئیسرائیل هۆکاری گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە."
ئاژانسی هەواڵی کۆریا بە پشتبەستن بە وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور دەڵێت: ئەمەریکا بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری قۆستەوە.
بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە، 22ـی وزەیرانی 2025، ئەمەریکا هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر هەرسێ بنکەی ئەتۆمی ئێران کە بریتین لە فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان کرد و تێیدا هەرسێ وێستگەکەی لەناو برد.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستی ئێران، هاوکات ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زاناکانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.
لە بەرانبەردا ئێران لە درەنگانی شەوی هەینی بە دەیان مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر تەلئەڤیڤ و حەیفا و چەندن باڵەخانە و خانوو، بەو هۆیەوە خاپوور بوون. تائێستاش هێرشەکان بۆ سەر یەکتر بەردەوامە.