وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: پێویستە چارەسەرێک بۆ پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بدۆزینەوە

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت: هەموو کارێک دەکەین بۆ پاراستنی کەشتیە بارهەڵگرەکانمان لە گەرووی هورمز و ناتوانین پێشبینی لێکەوتەکانی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەین.

دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەمڕۆ دووشەممە، 23ـی حوزەیرانی 2025، لە پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند: پێویستە بەزووی چارەسەرێک بۆ پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بدۆزینەوە، دەبێت هانی لایەنەکان بدەین بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتووگۆ، لە ئێستادا ناتوانین پێشبینی لێکەوتەکانی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەین.

دەیڤدلامی گوتی: بە ئێرانمان ڕاگەیاندووە داخستنی گەرووی هورمز چارەسەری دیپلۆماسی ئەستەمتردەکات، ئەمەریکا و ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە، گرووپە چەکدارە دار و دەستەکانی ئێرانمان لاوازکردووە و هەموو کارێکیش دەکەین بۆ پاراستنی کەشتییەکانمان لە گەرووی هورمز.

گوتەکانی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو، دووشەممە، 16ـی حوزەیرانی 2025، لە پەرلەمانی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەکرد، ناوچەکە بە دۆخێکی مەترسیدار تێپەڕ دەبێت و پێشبینی دەکەین لە چەند ڕۆژی داهاتوو هێرشی زیاتر لەلایەن هەردوولاوە ڕووبدات.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment