هاندەرانی ئەمریکای لاتین بونەتە فریادڕەسی مۆندیالی یانەکان

هاندەرانی بوکاجۆنیۆرز
هاندەرانی بوکاجۆنیۆرز

پێش دەستپێکردنی مۆندیالی یانەکان لە ئەمریکا، کە یەکەمجارە لە مێژوو بە بەشداری 32 یانە دەکرێت، دوو دڵیەکی زۆر لەلایەن بەرپرسانی فیفا هەبوو، لەوەی کە ژمارەیەکی کەم لە هاندەرانی یانەکان پێشوازییان لە پاڵەوانێتیەکە کرد، بەڵام هاندەرانی یانەکانی ئەمریکای باشوور قەرەبووی ئەو دوو دڵییەکان کردووەتەوە و نزیکەی 200 هەزار هاندەر لەو کیشوەرە وەرزش دۆستە لە ئەمریکان.

کەناراوەکانی باکووری شاری مەیامی ئەمریکا، بووەتە گۆڕەپانی هاندەرانی یانەی بوکاجۆنیۆرزی ئارجێنتینا و نزیکەی 50 هەزار هاندەری ئەو یانەیە، رۆژانە لەو شوێنە کۆدەبنەوە و سیمایەکی جوانیشیان بە شارەکە بەخشیوە. ئەو هەموو هاندەرە شەقامی ئۆشن درایڤ تاوەکو کەناراوەکانی مەیامیان خەمڵاندووە.

شاری نیۆیۆرک و بە دیاریکراوی گۆڕەپانی تایمز بووەتە شوێنی کۆبونەوەی هاندەرانی یانەی پاڵمێراسی بەڕازیل و هاندەرانی یانەکە لە هەردوو یاری یانەکەیان سیمای ئەو شارەیان سەوز کرد. هەروەها لە شاری فێلادێلفیاش هاندەرانی یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی بە گووتنەوەی دروشمی یانەکەیان شارەکەیان رازاندووەتەوە.

هاندەرانی یانەی ریڤەر پلەیتی ئارجێنتیناش بەشێکی دیکە لە شارەکانی ئەمریکایان رازاندوەتەوە. سەرەڕای تێچووە زۆرەکەی گەشتی نێوان بۆینس ئایرس و شارەکانی دیکەی ئارجێنتینا، بەڵام هاندەرانی ئەو وڵاتە و رکابەرە دێرینەکەیان واتە بەڕازیل، دیمەنێکی جوانیان لە  یاریگاکانی ئەمریکا دروستکردووە.

سەرەڕای جوانیەکانی هاندەرانی هەردوو وڵاتی بەڕازیل و ئارجێنتینا یانەکانی ئەم وڵاتەش ئەنجامە باشەکانیان بووەتە هۆی ئەوەی، رێژەیەکی زیاتر لە هاندەرەکانیان روو لە ئەمریکا بکەن و هیوایەکیش هەیە بتوانن تاوەکو کۆتایی، رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی ناسناوەکە بکەن.

 
Fly Erbil Advertisment