په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا: هێرش كرایه سه‌ر بنکەی ڤیكتۆریای هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان

په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌ی ڤیكتۆریای هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان.
دیلان بارزان، په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا گوتی، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌ی ڤیكتۆریای هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی به‌غدا.
هه‌ر ئه‌م به‌ره‌به‌یانه، دیلان بارزان گوتی، كه‌مێك پێش ئێستا سیسته‌می ڕاداری سه‌ربازگه‌ی تاجی له به‌غدا به ئامانج كراوه، به‌ڵام دیار نییه كێ له به‌ئامانجگرتنی سه‌ربازگه‌كه به‌رپرسیاره.
دیلان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌گوترێت سه‌ربازگه‌كه به دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به ئامانج كراوه و مه‌به‌ستیان له‌ناوبردنی سیسته‌می ڕاداری سه‌ربازگه‌كه بووه و له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی عێراقی له‌ناو سه‌ربازگه‌كه بوونه.
هاوكات وه‌لید ته‌میمی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا ڕایگه‌یاندبوو، فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوی بێفڕۆكه‌وان یه‌كێك له پێگه‌كانی سه‌ربازگه‌ی تاجی له باكووری به‌غدا كردووه‌ته ئامانج، به‌ڵام هیچ زیانێكی مرۆیی نه‌بووه.