چین: پشتیوانیی لە ئێران ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی سەروەرییه‌كه‌ی

حكوومه‌تی چین پشتیوانیی خۆی بۆ ئێران و پاراستنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی دووپات ده‌كاته‌وه؛ هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته په‌یوه‌ندیی به هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی ده‌كات.
سێشه‌ممه، 24ـی حوزه‌یرانی 2025، وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كرد و سه‌رله‌نوێ پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئێران و پاراستنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی دووپات كرده‌وه.
وەزیری دەرەوەی چین جه‌ختیشی له‌سه‌ر سه‌قامگیریی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دوورخستنه‌وه‌ی له په‌ره‌سندن و گرژییه‌كان كردووه‌ته‌وه و گوتووشیه‌تی، ئێران مافی خۆیه‌تی به‌رگریی له سه‌روه‌ری و ئاسایشییه‌كه‌ی بكات.
پێشتریش ڕۆژی دووشەممە 23ـی حوزه‌یرانی 2025، وانگ یی ڕایگەیاندبوو، هێرشەکانی ئەمه‌ریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، پێشینەیەکی خراپه و "پێویستە هەموو لایەنەکان ڕێکاری پێویست بگرنە بەر بۆ کەمکردنەوەی دۆخەکە و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ و دانوستان".
سێشه‌ممه، 24ـی حوزه‌یرانی 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا ئاگربەستی لە نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕایگه‌یاند و گوتی، جیهان پێشوازیی له‌م بڕیاره ده‌كات، هاوكات پیرۆزبایی له جیهان، ئێران، ئیسرائیل و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد.
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌ش كرد، دوای 24 كاتژمێری دیكه، ئێران و ئیسرائیل به فه‌رمی شه‌ڕ ڕاده‌گرن. سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی، خه‌ریك بوو به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه‌وه ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وێران بێت.
تره‌مپ باسی له‌وه‌ش كرد، ئێران ده‌ستپێشخه‌ریی ده‌كات و شه‌ش كاتژمێری یه‌كه‌م شه‌ڕ ڕاده‌گرێت و ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نێت، هاوكات ئیسرائیل له 12ـه‌مین كاتژمێر شه‌ڕ ڕاده‌گرێت و ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نێت.