کەرکووک.. دوو ئەندامی داعش کوژران

دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق، کوشتنی دوو تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای کەرکووک ڕاگەیاند.

چوارشەممە 25ـی حوزەیرانی 2025، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق، لە ڕاگەیەنراوێکدا، دەڵێت: بەهۆی زانیاری ورد و چاودێری بەردەوام لە لایەن ئەندامانی دەزگاکەوە، توانرا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە دۆڵی زغیتوون لە پارێزگای کەرکووک، دوو تیرۆرسیتی داعش بکوژن.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بۆ پاراستنی خاک و نیشتمانی ئازیزمان بۆ هەمیشە بەردەوام دەبێت.

 
Fly Erbil Advertisment