دۆناڵد ترەمپ: ئەمەریکا ئیسرائیلی ڕزگار کرد، ئێستاش ناتانیاهۆ ڕزگار دەکات

پێنجشەممە، 26ـی حوزەیران 2025، سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس، نووسیویەتی، حەپەسام بەوەی کاتێک زانیم دەوڵەتی ئیسرائیل، کە ئێستا مەزنترین ساتەکانی خۆی لە مێژوودا بە ڕابەرایەتیی ناتانیاهۆ دەبینێت،  هێشتا گەوجانە و شێتانە دژایەتیی دەکەن.

دۆناڵد ترەمپ، نووسیویەتی "ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانێکی مەزنی کاتی شەڕە! پێکەوە لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمنێکی وریا و ترسناکدا، دۆزەخمان تاقیکردەوە. هەر کەسیکی تر لە جێگەی ئەو بووایە، وڵاتەکەی تووشی شڵەژان و زیانی زۆر دەبوو. بەڵام ناتانیاهۆ جەنگاوەرێکی بێوێنەی مێژووی ئیسرائیلە و بەرەنجامی شەڕەکەش کەس چاوەڕێی  نەدەکرد، ئەویش لەناوبردنی تەواوەتیی ترسناکترین بەرنامەی دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی بوو لە جیهاندا."

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی ئەمەریکا نووسیویەتی "بەلای منەوە کارێکی زۆر گەوجانەیە، پیاوێک کە ئەم هەموو خزمەتەی بە ئیسرائیل کردووە، دژایەتی بکرێت و بیانەوێت دادگایی بکەن. دەبێ ئەو دادگاییکردنە هەڵبوەشێتەوە! ئەمەریکا ئیسرائیلی ڕزگار کرد و ئێستاش ناتانیاهۆ ڕزگار دەکات."

 

 
 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment