عەنتاب.. ئاگری دارستانەکانی شارۆچکەی نورداغ کۆنترۆڵ کرا

دوای زیاتر لە 12 کاتژمێر لە ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکانی شارۆچکەی نورداغ تیمەکانی بەرگری شارستانیی توانیان کۆنترۆڵی بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی حوزەیرانی 2025، دوای12 کاتژمێر لە هەوڵی تیمەکانی بەرگری شارستانی، ئاگرەکەی شەوی ڕابردوو کۆنترۆڵ کرا، هەروەها بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە، تیمەکانی ناوچەی قارەمان مەڕەش بە چوار هێلی کۆپتەر، شەش ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و چوار تانکەر و 80 کارمەندەوە لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دابوون.
ئەمە جگەلەوەی تیمێکی 45 کەسی لە کارمەندانی شارەوانی شارۆچکەی نورداغ بە 27 ئامێری ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی بوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هۆی ئاگرەکەوە 310 هێکتار زەوی سووتان و هەوڵەکان بۆ ساردکردەوەی زەوییەکان تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە.

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment