توركیا.. بڕیاری دەستگیرکردن بۆ چه‌ند ڕۆژنامه‌نووسێك به تۆمه‌تی بێڕێزیكردن به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌رچوو

میدیا ناوخۆییەکانی توركیا بڵاویان کردەوە، داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ بڕیاری دەستگیرکردنی دوو ڕۆژنامەنووسی ده‌كردووه به تۆمه‌تی بێڕێزیكردن به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) و بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێرێك.
دووشه‌ممه، 30ـی حوزه‌یرانی 2025، میدیا ناوخۆییەکانی توركیا بڵاویان کردەوە، داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ بڕیاری دەستگیرکردنی دوو ڕۆژنامەنووسی ده‌كردووه به تۆمه‌تی بێڕێزیكردن به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) و بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێرێك لە یەکێک لە گۆڤارە تەنزئامێزەکانی ئه‌و وڵاته.
داواکاری گشتی له‌م باره‌وه گوتوویه‌تی، لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێرێك كردووه كه له 26ـی حوزه‌یرانی 2025 له گۆڤاری لیمان بڵاوكراوه‌ته‌وه و به ئاشكرا سووكایه‌تیی بە بەها ئاینییەکان دەکات و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسانە دەرچووە کە پەیوەندییان بەو بابەتە هەبووە.
ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، بڕیاره‌كه هه‌ر یه‌ك له دوو سەرنووسەر و بەڕێوەبەری گۆڤارەکە و ڕۆژنامه‌نووسێكی دیكه كه له گۆڤاره‌كه كار ده‌كه‌ن، ده‌گرێته‌وه.