ئه‌ورووپا.. پێشبینی ده‌كرێت له دوو ڕۆژی داهاتوو زیاتر له 4500 كه‌س به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه بمرن

پله‌كانی گه‌رما له ئه‌ورووپا به‌رزبووه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ك له هه‌ندێك وڵاتان گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 46 پله‌ی سه‌دی؛ هاوكات هۆشداریی ده‌درێت تاوه‌كوو چه‌ند ڕۆژێكی دیكه، به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م دۆخه، زیاتر له چوار هه‌زار و 500 كه‌س بمرن.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه پله‌كانی پله‌كانی گه‌رما له ئه‌ورووپا به‌رزبووه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ك له هه‌ندێك وڵاتان گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 46 پله‌ی سه‌دی؛ هه‌ر یه‌ك له ئیتاڵیا، یۆنان، پورتوگال، فەرەنسا، ئیسپانیا، توركیا و وڵاتانی ڕۆژئاوای به‌ڵكان به توندی كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م دۆخه و له چه‌ندان وڵات‌دا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه، ئاگر له دارستانه‌كان كه‌وتووه.
ماریسۆڵ ئیگلیسیاس گۆنزالێز، به‌رپرسی تەکنیکی له ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ گۆڕانی کەشوهەوا و تەندروستیی هۆشداری دا لە توندی شەپۆلی گەرمای بەتین و داوای کردووه، هەنگاوی زیاتر بۆ کەمکردنەوەی زیانه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بگیرێته‌به‌ر، به‌تایبه‌تی كه پێیشبینی ده‌كرێت زیانی گیانی و ته‌ندروستی لێ بكه‌وێته‌وه.
ماریسۆڵ ئیگلیسیاس گۆنزالێز پێشبینی كردووه، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه، تاوه‌كوو ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 3ـی ته‌ممووزی 2025، زیاتر له چوار هه‌زار و 500 كه‌س له سه‌رتاسه‌ری ئه‌ورووپا بمرن.
هاوكات پییه‌ر ماسیلۆت، له زانكۆی له‌ندن پێی وایه زۆرترین ژماره‌ی مردن به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، له ئیتاڵیا، كرواتیا، سلۆڤینیا و لۆكسۆمبێرگ بێت. گوتووشیه‌تی، ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه بۆ ئه‌ورووپا زۆر سه‌خته.