سه‌دا 69 هاووڵاتییانی کوردستان فۆرمی ئه‌لیكترۆنی خۆراكیان پڕكردووه‌تەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ـی حوزەیرانی 2025، نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوبەری گشتیی بازرگانی هەرێم، ئاماره‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی ئه‌لیكترۆنی پسوله‌ی خۆراك و درێژكردنه‌وه‌ی واده‌كه‌ی بۆ کوردستان24ـی ئاشكرا ده‌كات و دەڵێت: تائێستا ڕێژه‌یه‌كی باش له‌ هاووڵاتیان به‌شدارییان له‌ پرۆژه‌كه‌دا كردووه‌.

دەشڵێت: لە هەرێمی کوردستان كۆی گشتیی سه‌دا 69 به‌شدارییان له‌ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی ئه‌لیكترۆنی خۆراكدا كردووه‌.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌گه‌ر ڕێژه‌كه‌ نه‌گاته‌ سه‌دا 85، ئه‌وكات بۆ ماوه‌ی پازده‌ ڕۆژ ماوه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه‌ درێژ ده‌كرێته‌وه‌.

دووشەممە، 30ـی حوزەیرانی 2025، حکوومەتی عێراق، بەهۆی ئەو كێشانەی لە پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک، ڕووبەڕووی هاووڵاتییان بوونەتەوە، بڕیاری دا تا 1/8/2025 ماوەكەی درێژ بكاتەوە،

یەكێك لەو كێشانە، جیابوونەوەی هاوسەرانە لە یەكتری و هیچ پەیوەندییەكیان نەماوە، نازانن چۆن فۆرمەكە پڕ بكەنەوە، چونكە فؤرمی خۆراكیان جیا نەكردۆتەوە،

ڕاشیگەیاند "بەهۆی چەندان كێشەی دیکەی لە نەشتەرگەری جوانكاری و كێشەی مۆبایلەكانیان بەهۆی دابەزاندنی چەند بەرنامەیەك؛ بۆیە، بەڕێوەبەرایەتیی فۆرمی خۆراك داوا لە هاووڵاتیان دەكات، هەر كەسێك كێشەی هەیە سەردانیان بكات."

لە سنووری پارێزگای هەولێر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە دوو هەزار و 297. بریکاریی ئارد و خۆراک هەن.

ڕۆژی پێنجشەممە، 29ـی ئایاری 2025، ئەپڵیکەیشنی خۆراک لە هەولێر بەفەرمی کاراکرا و لە هەرێمی کوردستان نزیکەی هەشت هەزار بریکاریی ئارد و خۆراک هەن، کۆی گشتیی پێنج ملیۆن و 350هەزار کەس بەشە خۆراکی مانگانە وەردەگرن، بەڵام ئێستا بەهۆی چەند گرفتێکی هاوسەران و جوانکاری ئەو پرۆسەیە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە ڕاگیراوە.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment