لەڕووداوێکی هاتوچۆ نێوان خانەقین - گوڵاڵە چوار ئەندامی یەک خێزان گیانیان لە دەست دا

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی خانەقین - گوڵاڵە'چوار ئەندامی خێزانێک' گیانیان لە دەست دا.
هەرێم جاف، پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند "بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 02ـی تەممووزی 2025، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان، لەسەر ڕێگەی خانەقین- گوڵاڵە، چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لە دەست دا و ئەندامێکی دیکەش بریندار بوو."
پەیامنێری کوردستان24 باسی لەوەش کرد، قوربانییەکان، باوک و دایک و دوو لە منداڵەکانیانن و منداڵێکی دیکەشیان بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، قوربانییانی ڕووداوە هاتوچۆوەکە، کوردی دانیشتووی گوڵاڵە و نیشتەجێی شارۆچکەی کەلارن.