تەندروستیی جیهانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ زیادكردنی باج له‌سه‌ر تووتن و چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه ڕاگه‌یاند

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی دەستپێشخەرییهك بۆ زیادكردنی باجی سه‌ر بەرهەمەکانی تووتن و کحوول و خواردنەوە شەکردارەکان پێشكه‌ش ده‌كات، كه ئامانج لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی مردنی مرۆڤ و زیادکردنی داهاتە ناوخۆییەکانە.
چوارشه‌ممه، 2ـی ته‌ممووزی 2025، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی دەستپێشخەریی "3 لە 35"ـی ڕاگه‌یاند، كه مه‌به‌ست لێی زیادكردنی باجی سه‌ر بەرهەمەکانی تووتن و کحول و خواردنەوە شەکردارەکانه به ڕێژه‌ی 50% تاوه‌كوو ساڵی 2035.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی گوتووشیه‌تی، ئامانج له‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی مردنی مرۆڤه به هۆكاره‌كانی تووتن، جگه‌ره‌كێشان، كحوول و خواردنه‌وه شه‌كرداره‌كان، و هاوكات زیادکردنی داهاتە ناوخۆییەکانە.
ڕێکخراوەکە مه‌زه‌ندی كردووه، ئه‌گه‌ر باجه‌كان به ڕێژه‌ی 50%ـی ئه‌م به‌رهه‌مانه زیاد بكرێن، دەتوانرێت ڕێگریی لە مردنی پێشوەختەی نزیکەی 50 ملیۆن کەس لە ماوەی نیو سەدەدا بکات.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی باسی له‌وه‌ش كردووه، ئەم بەرهەمانە ڕاستەوخۆ بەشدارن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە ناگوازراوەکانی وەک نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە، شێرپەنجە کە زیاتر لە 75%ـی مردنی مرۆڤ له سه‌رتاسه‌ری جیهان پێک دەهێنن.