فاتیمە موهاجیرانی: ئەگەر دانوستانەکان شکست بهێنن، هەموو سیناریۆکان لەبەردەستن

حکوومەتی ئێران پابەندبوونی خۆی بەدانوستانەکان سەبارەت بەبەرنامە ئەتۆمیەکەی دووپاتکردەوە و جەختی کردووەتەوە، میزی دانوستانەکان چۆڵ ناکات و هەموو سیناریۆکان لەبەردەستن ئەگەر بێت و دانوستانەکان لەگەڵ واشنتن شکست بهێنێت.
فاتیمە موهاجیرانی، گوتەبیژی حکوومەتی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، سەبارەت بە شکستهێنانی دانوستانەکان گوتی، "لە سەرەتای دامەزراندنی ئەم کابینەیەوە، حکوومەت هەموو هەنگاوێکی سەبارەت بە هەڕەشەکان گرتووەتەبەر."
ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێمە دانوستانکارین و بەرنامەکەمان جیاوازی نییە لە ئاشکرا و نهێنیدا، هەموو سیناریۆکانمان لەسەر مێزە، پلانی تایبەتمان هەیە بۆ هەموو پرسەکان. حکوومەت درێغی ناکات لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی، بەڵام هەرگیز مێزی دانوستان جێناهێڵین."
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا، ئیسماعیل بەقایی ڕایگەیاند، "ئێران بە کردەوە سەلماندوویەتی کە هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نادات"، هەروەها ڕەخنەی ئەمەریکا گرت و گوتی: تا ئێستا لایەنی ئەمەریکی ئامادە نەبووە شەفاف بێت سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکان.
بەقایی بابسی لەوەش کرد، لایەنی ئەمەریکا هێشتا ئامادە نییە ڕوونکردنەوەیەکی شەفاف سەبارەت بە هەڵگرتنی گەمارۆکان بخاتەڕوو.