کاروباری مینی هەولێر: ژمارەیەک مینی دژە کەسی لەناوبران

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مینی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، لە سنوری پارێزگای هەولێر شارۆچکەی چۆمان زۆرترین مین و تەقەمەنی تێدایە و زۆرترین قوربانیش بەهۆی مینەوە لەو سنورە بووە.

عەلی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مین لە هەولێر،ئەمڕۆ هەینی 4ـی تەمووزی 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: لە سنوری شارۆچکەی چۆمان لەکێڵگەمینی کروکە زەرد، لەگوندی پیرۆمەر43 مینی دژە کەسی  لەلایەن تیمی لەناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنی پووچەڵکرانەوە، ئەم کێڵگە مینە یەکێکە لە کێلگە مینە هەرە مەترسیدارەکانی ئەو سنورە.

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مینی هەولێر گوتیشی: ڕووبەری کێڵگە مینەکە 95200 مەتر دووجایە، ڕووبەری 91 هەزار و 700مەتر دووجای لێ پاکراوەتەوە، هەروەها دوو هەزار و 922 مینی جۆراو و جۆر و 140 پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی دۆزراونەتەوە.

عەلی عەبدولڕەحمان باسی لەوە کرد، تاوەکوو ئێستا 47 ملیۆن مەتر دووجا کە دەکاتە 53٪ ڕووبەری زەوی بە مین پاکراوەتەوە و 47٪ـی بە مین و تەقەمەنی ماوە، ئەمە جگەلەوەی زۆرترین قوربانی بەهۆی مینەوە لەو سنورەیە. 

بەگوێرەی زانیارییەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکوو ئێستا ڕووبەری زیاتر لە هەزار و 187 ڕووبەری مەتر دووجا زەوی لە مین پاکراوەتەوە. 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment