ئالێگری سێ یاسای بۆ یاریزانەکانی میلان داناوە

ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، دوای ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ئەیسی میلانی گرتە ئەستۆ، لە یەکەم یەکەی ئامادەکاری یانەکەی، یاریزانانی یانەکەی لە سێ یاسای یانەکەی ئاگادار کردەوە.
رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ئالێگری بەوە ناسراوە کەسێکی زۆر جدییە و زۆر بە کەمی گاڵتە لەگەڵ یاریزانەکانی دەکات، بۆیە یاریزانەکانی یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە نابێت لە کاتی راهێنانەکان کەمتەرخەم بن، بە پێچەوانەوە رووبەڕووی سزای قورس دەبنەوە.
یاسای یەکەم: بەکارهێنانی مۆبایل بە هەموو شێوەیەک لە کاتی راهێنانەکان و ژووری جلگۆڕین و هەروەها کاتی خواردن قەدەخەیە، هەر یاریزانێکیش سەرپێچی ئەم یاسایە بکات، رووبەڕووی سزایەکی قورسی دارایی دەبێتەوە.
یاسای دووەم: یاریزانەکان بە هیچ شێوەیەک بۆیان نیە لە کاتی خۆی لە راهێنانەکان دوابکەون، هەر یاریزانێکیش سەرپێچی ئەم یاسایە بکات، لە پێکهاتەی یانەکەی دووردەخرێتەوە.
یاسای سێیەم: هەموو یاریزانێک دەبێت ئاگاداری کێشی خۆی بێت و بە باشی کۆنترۆلی خۆی بکات، هەروەها خواردنی بەیانی و نیوەڕۆ لە کامپی یانەکەیان دەبێت.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە پێش دەستپێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ، ئالێگری لە گروپی واتس ئاپ هەموو یاریزانەکانی یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە، پێویستە رۆژانە راهێنان بکەن و بە ڤیدیۆ بەڵگەکان بۆی رەوانە بکەن.