دانیشتووانی بەغدا: سوودانی هیچی بۆ ئابووری عێراق نەکردووە

وێڕای ناسه‌قامگیری دۆخی ئه‌منیی و سیاسیی عێراق، هاووڵاتییان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئابووری وڵاتیش له دۆخێكی باش دا نییه و هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
دانیشتوویەکی بەغدا بە کوردستان24 دەڵێت: له‌وكاته‌وه‌ی سوودانی ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتووه، ته‌نیا خۆی به پرده‌كانه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و هیچی له دۆخی ئابووری نه‌گۆڕیوه، له نێوان 5 بۆ 7 ملیار بگره زیاتریش له دروستكردنی پرده‌كان خه‌رج كردووه، ئه‌مه ئابووری نییه، ئه‌مه ته‌نیا ڕێگه‌ی بارهه‌ڵگره‌كانه، ئابووری ئه‌و كاته‌یه كه عێراق ده‌بێته به‌رهه‌مهێنه‌ر و شتێك دروست ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا پشت به نه‌وت نه‌به‌ستێت.
دانیشتوویەکی دیکە دەڵێت: حكوومه‌ت شكستی هێناوه، چونكه ناتوانێت چاكسازی ڕاسته‌قینه و بنه‌ره‌تی گشتگیر له ئابووریدا بكات، ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ش به‌ڕوونی ده‌بینرێت، ئه‌مه‌ش به‌لای هاووڵاتیانه‌وه له‌گه‌ڵ واقعی ئه‌مڕۆدا ناگونجێت.
لە لەلایەکی دیکەوە دانیشتوویەکی دیکە بە غدا دەڵێت: پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئابووری و به‌رزبوونه‌وه له ڕێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاریدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش ناسه‌قامگیریی له بازاڕ دروستكردووه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه جه‌نگی نێوان ئێران و ئیسرائیل كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه و هاووڵاتییان ترسی زۆریان له په‌لكێشكردنی عێراق بۆ ناو ئه‌و جه‌نگه هه‌بووه و هێشتاش ئه‌و ترسه هه‌ر ماوه.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نی حكوومه‌تی ئێستا، گه‌وره‌ترین ئه‌و ئاماژه نه‌رێنییانه‌ی سه‌باره‌ت به دۆسییه جیاوازه‌كان تۆماركراون، به‌ر دۆسیه‌ی ئابووری كه‌وتوون، به‌وه‌ی كه به گوته‌ی خۆیان، ئابووری عێراق پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.