محەمەد سەڵاح لە تورکیا پشووەکانی بەسەر دەبات

محەمەد سەڵاح
محەمەد سەڵاح

محەمەد سەڵاح هێرشبەری مسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، ئەم رۆژانە لە شاری بودرومی تورکیا خەریکی بەسەر بردنی پشووی هاوینەیە، ئەو یاریزانە موسڵمانە لە شارە گەشتیارەکەی تورکیا لە کەنار دەریا خانووەکی بە پارەیەکی خەیاڵی کڕیوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی 9ـی تەمموزی 2025، سەرچاوەکانی تورکیا چەند وێنەیەکی محەمەد سەڵاح هێرشبەری مسڕی یانەی لیڤەرپوولیان بڵاوکردووتەوە، لەگەڵ هەندێک لە هاوڕێکانی خەریکی بەسەر بردنی پشووەکانی هاوینەیە و لە کەنار دەریای شاری بودروم دەرکەوتووە.

رۆژنامەی تورکیا الیوم بڵاویکردەوە، هێرشبەرە مسڕییەکە لە شاری بودروم کە شارێکی گەشتیاری بەناوبانگە، ڤیلایەکی لوکسی لە ناوچەی گوندوگان-کوچوکبوک کڕیوە بە بەهای نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار، ئەو یاریزانە لە کەنار دەریا لەگەڵ بەشێک لە هاوڕێکانی خەریکی بەسەر بردنی پشووی هاوینەیە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە پسولەیەکی ژەمێکی خواردنی محەمەد سەڵاح و هاوڕێکانی لە یەکێک لە خواردنگە بەناوبانگەکانی ئەو ناوچەیە ئاشکرا بووە، کە نرخی خواردنەکەیان نزیکەی 60 هەزار لیرەی تورکیە.

 

 
Fly Erbil Advertisment