هیوا ئەفەندی: خەریکی بە دیجیتاڵکردنی دامەزراوە حکوومییەکانین

سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری دەڵێت: ئامانجمان ئەوەیە هاووڵاتییان پێویستیان بە سەردانیکردنی فەرمانگەکان نەبێت و ئێستا سەرنجی تەواومان لەسەر کەمکردنەوەی خەرجییەکانە.
هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10ـی تەمووزی 2025، بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند، هەنگاوی زۆر گەورەیان ناوە لە کەمکردنەوەی رۆتین و بەدجیتاڵیکردنی دامەزراوەکان، ئەو بناغەی دایانناوە یارمەتیدەر بووە بۆ کەمکردنەوەی خەرجی ناپێویست و زیادکردنی داهات.
هیوا ئەفەندی گوتی: سیستەمی ناسنامەی ئەلیکترۆنیان تەواوکردووە، هاووڵاتی کۆی زانیارییەکانی لەناو مۆبایلەکەیەتی و دەتوانێت لە دامەزراوەکان کارەکانی بەو سیستەمە بەرێکات، هیچ کەسێک ناتوانێت زانیارییەکانی ببینێت.
سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری باسی لەوە کرد، ئامانج لە بەدیجیتاڵکردن بەهێزکردنی خزمەتگوزارییەکانە، هەروەها بە ئەلیکترۆنیکردنی هەر فەرمانگەیەک سێ بۆ شەش مانگی پێویستە، ئێستا سەرنجی تەواومان لەسەر کەمکردنەوەی خەرجییەکانە.
هیوا ئەفەندی ئاماژە بەوە دەکات، بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان دەبێتە هۆی بەردەستبوونی داتاکان، بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان بووەتە هۆی کەمکردنەوەی ڕۆتین، خەریکی بە دیجیتاڵکردنی دامەزراوە حکوومییەکانین، ئامانج ئەوەیە هاووڵاتییان پێویستیان بە سەردانیکردنی فەرمانگەکان نەبێت.