جوتیار عادل: لە کۆتایی ساڵی 2026 چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە تەواو دەبێت

سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: حکوومەتی عێراق بیانوو بە هەرێم دەگرێت و شەڕی پێ دەفرۆشێت.
جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، پێنجشەممە، 10ـی تەمووزی 2025، بە کوردستان24ـی گوت: لە کۆتایی ساڵی 2026 چاکسازی لە وەزارهتی پێشمەرگە تەواو دەبێت، هێزەکانی حەفتا و هەشتا کە لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە بوون ئێستا خراونەتە سەر وەزارەت، هەنگاوی زۆرباش لەم بوارەدا نراوە.
جوتیار عادل باسی دەستکەوت و پڕۆژەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە کابینەی نۆیەم کرد و ئاماژەی بەوە دا، کابینەی نۆیەم چەندین قەیرانی گەورەی تێپەڕاندووە، ئەم دۆخە نابێت بەردەوام بێت و حکوومەت هەڵوێستی خۆی بە ڕوونی بە بەغدا گەیاندووە.