وەزارەتی کارەبا: بەهۆی ڕووداوەکەی خەباتەوە وێستگەی کارەبای قەزاکە زیانی بەرکەوتووە

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: بەهۆی ڕووداوە نەخوازراوەکانی قەزای خەبات، وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای قەزاکە زیانی بەرکەوتووە.
پێنجشەممە 10ـی تەممووزی 2025، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنەدراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، بە داخەوە لە ئەنجامی ڕووداوە نەخوازراوەکانی قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر، وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای خەبات زیانی بەرکەوتووە و ئەمەش کاریگەریی کردووەتە سەر تۆڕەکانی کارەبا.
وەزارەتەکە هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە و دەڵێت: بە زووترین کات، تیمەکانی وەزارەتی کارەبا ئەم کێشەیە چارە دەکەن.