کابینەی نۆیەم گرنگی بە زەمینەسازی و بازاڕپەیداکردن بۆ بەرهەمی جووتیاران داوە

لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەم، گرنگییەکی زۆری بە فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات دراوە و لە چوارچێوەیەشدا هەوڵ بۆ بازاڕپەیداکردنی بەرهەمی جووتیاران لە بازاڕەکانی جیهان دراوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی کابینەی نۆیەم، گرنگییەکی بەرچاوی بە زەمینەسازی و بازاڕپەیداکردن بۆ بەرهەمی جووتیاران داوە لە بازاڕەکانی جیهان، لەو چوارچێوەیەشدا چەندین جار بەرهەمەکانی برنج، سماق، تەحین، هەنار، هەنگوین، سێو، قارچک و پەتاتەی هەناردەی وڵاتانی ئیمارات و بازاڕەکانی کەنداو و ئەورووپا کردووە.
21ـی ئەیلوولی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کارگەی سلیڤانای بۆ بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە زاخۆ، گوتارێكی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد، بە کردار کارمان بۆ دۆزینەوەی بازاڕی ناوخۆ و دەرەکی بۆ بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کردووە.
گوتیشی: "ئەمڕۆ بەرهەمی جووتیارانمان دەگاتە بازاڕی وڵاتانی عەرەبی و ئەورووپایی، بەڵام زۆر گرنگە جووتیارانمان ئاستی کوالێتیی بەرهەمەکانیان بەرز ڕابگرن و کاری کشتوکاڵییان بە ڕێگەی زانستی و سەردەمییانە پەرە پێ بدەن".