له‌ كابینه‌ی نۆیه‌م، هەنگاوی گەورەی ژینگەیی بۆ زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی نراوە

لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەریـی کوردستان، هەنگاوی گەورەی ژینگەیی بۆ زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی نراوە، زیاتر لە 14 هەزار و 390  مۆڵەتی ژینگەیی بە پرۆژەکان دراون، کە ناچارکراون زیاتر 25%ـی پرۆژەکانیان سەوزایی بێت.

ژینگە، یەک لە کەرتە هەرە گرنگەکانە بەلای کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بە جۆرێک لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، کۆمەڵێک بڕیار و رێنمایی گرنگی بۆ پاراستنی ژینگە دەرکردووە. 

هەروەها لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێژەی سەوزایی بۆ 20 % زیاد کراوە، ئەمەش لە ڕێی هەڵمەتی چاندنی نەمام و ناچارکردنی پرۆژەکان بە دانان و زیادکردنی رێژەی سەوزایی بۆ زیاتر لە 25%. زیاتر لە 14 هەزار و 390  مۆڵەتی ژینگەییش بە پرۆژەکان دراون.

ھەڵمەتی سەوزکردنی ھەولێر بەردەوامە، تا ئێستا زیاتر لە  200 دۆنم زەوی بە مەبەستی سەوزکردن کاری لەسەر دەکرێت.

لەهەمان کات کارکردن لەسەر پشتێنەی سەوزی شاری هەولێر دەستی پێکردووە کە لەسەر ڕووبەری 12 هەزار دۆنم زەوی.

سەنعان عەبدوڵڵا، گوتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوو 858 دۆنم زەوی، بۆ پرۆژەی لەبری سەوزکردن بەکار هێنراون.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment