سه‌رۆكی یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانی عێراق: وه‌زاره‌تی دارایی شایسته‌ی كۆمپانیاكان خه‌رج ناكات

سه‌رۆكی یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ له ئاست خه‌رجكردنی شایسته‌ی كۆمپانیا به‌ڵێنده‌ره‌كان كه‌مته‌رخه‌مه و به مه‌به‌ست پێدانی مافه‌كانیان دواده‌خات.
عه‌لی فاخیر سنافی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانی عێراق گوتوویه‌تی، وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ له ئاست خه‌رجكردنی شایسته‌ی كۆمپانیا به‌ڵێنده‌ره‌كان كه‌مته‌رخه‌مه و به مه‌به‌ست پێدانی مافه‌كانیان دواده‌خات، له كاتێكدا ئه‌و كۆمپانیایانه كاریان كردووه و چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی شایسته داراییهكانیانن.
هاوكات وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ له‌م باره‌وه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، كه‌مته‌رخه‌م نین له ئاست پێدانی شایسته‌ی كۆمپانیاكان.
وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ گوتووشیه‌تی، پێدانی شایسته‌كان له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا نییه، به‌ڵكوو له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی پلاندانانه كه مامه‌ڵه‌ی كۆمپانیاكانی دواخستووه و هۆكاره‌كه‌یشی ته‌كنیكییه.