وه‌زاره‌تی گه‌یاندن: زیاتر له 82%ـی عێراقییه‌كان له ساڵی 2024 ئینته‌رنێتیان به‌كار هێناوه

وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت ده‌كات له وڵاته‌كه؛ ده‌شڵێت، به‌راورد به ساڵی 2019، ڕێژه‌كه ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كردووه.
شه‌ممه، 12ـی ته‌ممووزی 2025، وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا گوتی، ڕێژه‌ی 82.90%ـی عێراقییه‌كان تاوه‌كوو كۆتاییه‌كانی ساڵی 2024 ئینته‌رنێتیان به‌كار هێناوه، كه ئه‌مه‌ش به‌راورد به ساڵی 2019 ڕێژه‌یه‌كی پێوانه‌یییه، به شێوه‌یه‌ك له‌و ساڵه‌دا ته‌نیا 44.30%ـی عێراقییه‌كان ئه‌نته‌رنێتیان به‌كار هێناوه.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی گه‌یاندنی عێراق، ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینته‌رنێت لە ساڵی 2019 تا کۆتایی ساڵی 2024 بەم شێوەیە بووە:
-ژمارەی بەکارهێنەران لە ساڵی 2019، گه‌یشتووه‌ته 44.30%.
-ژمارەی بەکارهێنەران لە ساڵی 2020، گەیشتووه‌ته 53.70%.
-ژمارەی بەکارهێنەران لە ساڵی 2021، گه‌یشتووه‌ته 65%.
-ژمارەی بەکارهێنەران لە ساڵی 2022، گه‌یشتووه‌ته 78.70%.
-ژمارەی بەکارهێنەران لە ساڵی 2023، گه‌یشتووه‌ته 81.70%.
-ژمارەی بەکارهێنەران لە ساڵی 2024، گه‌یشتووه‌ته 82.90%.