لە عێراق 4 ھەزار و 169 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 72 كەسیش گیانیان لە دەستدا

4 ھەزار و 427 كەسیش بە تەواوی لەو نەخۆشییە چاكبوونه‌تەوە

K24 - ھەولێر:

وەزارەتی تەندرووستی عێراق لە راگەیاندنێكدا، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنای لە سەرتاسەری عێراق بە ھەرێمی كوردستانیشەوە بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیاندنی وەزارەتی تەندرووستی عێراق لە ماوەی شەو و رۆژێكدا 4 ھەزار و 169 كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوونە و 72 كەسیش بەو نەخۆشییە گیانیان لە دەستداوە. ھاوكات 4 ھەزار و 427 كەسیش بە تەواوی لەو نەخۆشییە چاكبووتەوە.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق تاكو ئێستا 294 ھەزار كەس تووشی ئەو پەتایە بوونە و لەم ژمارەی 8 ھەزار و 86 كەس گیانیان لە دەستداوە. ھەروەھا 229 ھەزار و 478 كەس چاكبوونەتەوە.

ئەو تووشبووانەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە تاكو ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشكی ماون ژمارەیان 57 ھەزار و 260 كەسە. لەم ژمارەش 539 كەس لە ژێر چاودێری چڕدان.

Fly Erbil Advertisment