عێراق و هەرێمی کوردستان لە پلەی یەکەمی هاوردەکارانی تورکیان

بڕی هەناردەی تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە نیوەی یەکەمی ساڵدا پێنج ملیار دۆلار بووە

هەناردەی تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2025 گەیشتە پێنج ملیار دۆلار.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی بازرگانی و ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا، بە گشتیی هەناردەی تورکیا بۆ وڵاتانی دراوسێی لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2025 بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی لەسەدا 4.8 زیادی کردووە و گەیشتووەتە 13ملیار و 293 ملیۆن دۆلار.

ئەمە لە لەکاتێکدایە لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، بڕی هەناردەی تورکیا بۆ وڵاتانی دراوسێ 12 ملیار و 679  ملیۆن دۆلار بووە.

لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2025 هەناردەی تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، پێنج ملیار دۆلار بووە. لە دوای ئەوانیش وڵاتی بولگاریا بە دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار، یۆنان بە یەک ملیار 800 ملیۆن دۆلار و جۆرجیا بە یەک ملیار و 700  ملیۆن دۆلار بووە.

 
 
Fly Erbil Advertisment