کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەری نمە بارانیش هەیە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بلاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم، پێشبینی دەکات کەشی ئەمڕۆ دووشەممە، 14-7-2025، ئاسمان بەگشتى لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور بێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

ئاماژەی بەوەش دا، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەىنێ سێشەممە، 15-7-2025، ئاسمان نیمچە هەور بیت، لەکاتەکانی شەو ئەگەری کەمێک نمە بارانی پچر پچر لەناوچە سنووریەکانی ڕۆژهەڵات هەیە. هەروەها پلەکانی گەرمیش 1 تا 2 پلە نزم دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 45 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی

دهۆک : 44 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 46 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 44 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی

سۆران : 42 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی

گەرمیان :47 پلەی سیلیزی

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment