میسال ئالووسی: سوودانی له برسیكردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسه

سیاسه‌تمه‌دارێكی عێراقی ڕه‌خنه‌ی توند له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌گرێت؛ ده‌شڵێت، به‌رده‌وامی سیاسه‌تی برسیكردنی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن عێراقه‌وه، هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
سێشه‌ممه، 15ـی ته‌ممووزی 2025، میسال ئالووسی، سیاسه‌تمه‌داری عێراقی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) ڕه‌خنه‌ی توندی له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گرتووه و ڕایگه‌یاندووه، حكوومه‌تی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی و پاشكۆ و شوێنكه‌وتووه‌كانی په‌یڕه‌وی له سیاسه‌تی نازیزیسم ده‌كه‌ن به‌رانبه‌ر به برسیكردنی ملیۆنێك خێزانی كورد، ئه‌مه‌ش ڕێبازێكی وێرانكه‌ره.
میسال ئالووسی له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژەی بەوە کردووه، زەردەخەنە درۆینەکان و لێدوانە فریودەرەکانی میدیای ڕۆژئاوا، واقیعی دووبارەبوونەوەی هەڕەشە تیرۆریستییەکانی میلیشیا ناسراوەکان ناشارنەوە.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌دار گوتووشیه‌تی، به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م دۆخه به‌تایبه‌تی كه ده‌بێته هۆی داڕمانی ئاسایشی نیشتمانی، له ئه‌ستۆی سوودانیدایه. هاوكات هۆشداریشی داوه، ئه‌گه‌ر ئه‌م بێباكییه‌ی عێراق به‌رده‌وام بێت، ئه‌و وڵاته له جیهان داده‌بڕێت و ده‌بێته هۆی سەپاندنی سزای ئابووریی نێودەوڵەتیی به‌سه‌ر عێراقدا و ئه‌و كات ئازاری عێراقییەکان پتر بکات.
ناوبراو لە کۆتایی تویتەکەیدا پەیامێکی كه‌سی بۆ سوودانی ناردووه و دەڵێت: "سەرۆک وەزیرانی بەڕێز تۆ له تەمەنی منداڵەکانمیت و هۆشداریت پێ ده‌ده‌م، كه بۆ ڕازیكردنی بانده‌كانی گه‌نده‌ڵی و تیرۆر، خۆت و عێراق به‌ره‌و له‌ناوچوون مه‌به، سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران ئه‌ركێكی نیشتمانی و ئه‌خلاقییه به‌ر له‌وه‌ی میكانیزمێك بێت بۆ خۆبه‌ناوبانگكردن و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وت، بۆیه قومار به شتانێك مه‌كه، پێت هه‌ڵناگیرێت."
#دولة_السوداني المحترم
— Al-Alusi Mithal (@mithal_al) July 15, 2025
ان تعمد حكومة الاطار واتباعها بتعمد سياسة التجويع النازي بحق مليون عائلة كورديه لمليون #موظف_كوردستاني
كما وان توزيع الابتسامات الصفراء والتصريحات المخادعة للاعلام الغربي تمثل منهجية حكومية للتغطية على سيل التهديدات والهجمات الإرهابية من مليشيات معروفه… pic.twitter.com/eOiNL20mUE