ڕوبیۆ لە بارەی سووریا: لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان قسە دەکەین و دەمانەوێت شەڕەکە بوەستێت

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت: بە قووڵی نیگەرانین لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا. جەختی لەوە کردەوە، لەگەڵ هەموو لایەنەکان قسە دەکەن و دەیانەوێت شەڕەکە بوەستێت.
چوارشەممە 16ـی تەممووزی 2025، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ڕایگەیاند: بە قووڵی نیگەرانین لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، داوای هێورکردنەوەی گرژییەکان دەکەین.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئاماژەی بەوە دا، لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان قسە دەکەین و دەمانەوێت شەڕەکە بوەستێت.
لە لایەکی دیکەوە بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا، لەبارەی دۆخی سووریاوە، گوتی: ئیدارەی ترەمپ ئەمڕۆ داوای لە ئیسرائیل کرد هێرشەکانی بۆ سەر سووریا ڕابگرێت و، دانوستان لەگەڵ حکوومەتی وڵاتەکە بکات بۆ مەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکان.
هەر ئەمڕۆ بهرپرسێكی سهربازیی سوپای ئیسرائیل ڕایگهیاند، هێرشیان كردووهته سهر بارهگای سوپاسالاری سووریا له ناوهڕاستی دیمهشق و دهروازی بارهگای سوپای ئهو وڵاتهیان بۆمباران كردووه.
هاوكات وهزارهتی تهندروستیی سووریا ڕایگهیاندووه، له ئهنجامی هێرش و بۆمبارانه ئاسمانییهكانی ئهمڕۆی سوپای ئیسرائیل بۆ سهر چهند شوێنێكی دیمهشق، كهسێك كوژراوه و 18ـی دیكهش بریندار بوونه.
لە ڕۆژی یەکشەممەوە، 13ـی تەممووزی 2025، شەڕ لە نێوان هێزی درووزەکان و بەدەوییەکان، لە پارێزگای سوەیدای سووریا سەریهەڵداوە و هێشتاش کۆنترۆڵ نەکراوە.
پارێزگای سوەیدا گەورەترین مەڵبەندی پێکهاتەی ئاینیی دروزەکانە، کە ژمارەیان نزیکەی 700 هەزار کەس دەبێت.
بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، تا ئێستا 300 کەس لە درووزەکان، بەدەوییەکان و هێزەکانی حکوومەتی سووریا کوژراون، کە بەشێکی زۆریان هاووڵاتیی ئاسایین.