دامەزرێنەری تێلێگرام زیاتر لە 100 منداڵی هەیە

پاڤێل دورۆڤ، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای تێلێگرام، خاوەنی 13.9 ملیار دۆلارە و زۆر حەز بە منداڵ دەکات، بۆیە لە 12 وڵاتی جیاواز خاوەنی 100 منداڵە و دەڵێت، هەموو سامانەکەم بە یەکسانی بەسەریاندا دابەش دەکەم.

پاڤێل دورۆڤ له‌ میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری "لی پوینت"ـی فه‌ره‌نسی گوتی، بەشێوەیەکی یاسایی باوکی شەش منداڵم، بەڵام من هەموو منداڵەکانم خۆش دەوێت و هەموویان مافیان لە لام پارێزراوە.

هۆکاری ئەم هەموو منداڵە ئەوەیە کە 15 ساڵ پێش ئێستا سپێرمی بە کلینکێکی پزیشکی بەخشیوە و دواتر پێیان ڕاگەیاندووە ئێستا 100 منداڵی هەیە، دوای پشکنین دەرکەوتووە ڕاستە لە 12 وڵاتی جیاواز منداڵی هەیە و پەیوەندیی لەگەڵ هەموویاندا باشە و بە یەکسانی خۆشی دەوێن. 

 
Fly Erbil Advertisment