کۆمیسیۆن سیستەمی دەنگدان، ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو په‌سند كرد

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سیستەمی دەنگدان، ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند؛ هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكار و ڕێوشوێنی پێویست بگرێته به‌ر.
پێنجشه‌ممه، 17ـی ته‌ممووزی 2025، ده‌سته‌ی كۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سیستمی دەنگدان، ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق په‌سند كرد، كه پێشتر له لایه‌ن سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌پێی یاداشتێك به ژماره (رأ/1156) له ڕێككهوتی 18/6/2025 ئاراسته‌ی كۆمیسیۆنه‌كه كرابوو و دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران هه‌ندێك له ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌ستكاری كرد و هه‌موار كرده‌وه، به كۆنووسی ژماره (89)ـی ڕۆژی چوارشه‌ممه، 16/7/2025، په‌سندی كرد.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی كۆمیسیاران له کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق فه‌رمانگه‌ی هەڵبژاردنەکانی ڕاسپارد بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیستمه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
چوارشه‌ممه، 16ـی ته‌ممووزی 2025، حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی بانگەشەی هەڵبژاردن لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان عێراق بە کوردستان24ـی گوتی: تیروپشک هەنگاوێکی سەرەکی و گرنگە بۆ هەموو لایەنە سیاسییەکان کە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن. گوتیشی، تیروپشکەکە ڕۆژی پێنجی ئاب بە شێوەیەکی شەفاف لە بەردەم لایەنە سیاسییەکان ئەنجام دەدرێت.
حەسەن هادی زایر گوتیشی، دوای زانینی ژمارەی لیست و ژمارەی کاندیدەکان، وادەی بانگەشە دیاریی دەکرێت.
9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردبووەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریی کرد.