درووزه‌كان داوای پارێزبه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كه‌ن

سه‌رۆكایه‌تیی ڕۆحانی موسڵمانانی یه‌كتارپه‌رستی درووز ڕایده‌گه‌یه‌نێت، خاوه‌نی به‌ڵێنی خۆیانن و په‌یمانشكێن نین و چه‌نده ڕۆژه ته‌نیا به‌رگرییان له خۆیان كردووه و هێرشبه‌ر نه‌بوونه.
شه‌ممه، 19ـی ته‌ممووزی 2025، سه‌رۆكایه‌تیی ڕۆحانی موسڵمانانی یه‌كتارپه‌رستی درووز ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا پابه‌ندبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی درووزی به ئاگربه‌ستی سوه‌یدا ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له ڕۆژی یه‌كه‌می ڕووداو و ئاڵۆزییه‌كانی سوه‌یدا، ده‌ستپێشخه‌ریی ئاشته‌واییان كردووه، به‌ڵام لایه‌نی به‌رانبه‌ر له هێرشه تاوانكارییه‌كانی به‌رده‌وام بووه.
سه‌رۆكایه‌تیی ڕۆحانی موسڵمانانی یه‌كتارپه‌رستی درووز ڕایگه‌یاندووه، خاوه‌نی به‌ڵێنی خۆیانن و په‌یمانشكێن نین و چه‌نده ڕۆژه ته‌نیا به‌رگرییان له خۆیان كردووه و هێرشبه‌ر نه‌بوونه.
سه‌رۆكایه‌تیی ڕۆحانی موسڵمانانی یه‌كتارپه‌رستی درووز هاوكات داوای له‌و وڵاتانه كردووه كه ده‌سته‌به‌ری ئاگربه‌سته‌كه‌یان كردووه، به‌رپرسیاریه‌تی له ئه‌ستۆ بگرن و ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و به‌رانبه‌ر به به‌ڵێنه‌كانیان بۆ وه‌ستانی هێرشه‌كانی سه‌ر درووزه‌كان ئه‌مه‌كدار بن. هه‌روه‌ها داوای پارێزبه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی نێوده‌وڵه‌تی پاراستنی درووزهكانیشی كردووه.
ڕۆژی یەکشەممە، 13ـی تەممووزی 2025، شەڕ و پێکدادان لە نێوان درووزەکان و بەدەوییەکان ڕووی دا. بە پێی ئاماری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ژمارەی کوژراوان بۆ 940 کەس بەرز بووەتەوە.
شەممە، 19ـی تەممووز 2025، سەرۆکایەتیی حکوومەتی سووریا، ئاگربەستێکی 'دەستبەجێ و گشتگیر'ـی لە پارێزگای سوەیدا ڕاگەیاند، ئەمەش دوای نزیکەی هەفتەیەک لە شەڕ و پێکدادان لەو پارێزگایەی کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی درووزن و لە ئەنجامدا زیاتر لە 940 کەس کوژران. هاوکات، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگاکەدا بڵاو کراونەتەوە.