دۆناڵد ترەمپ هەڕەشە لە یانەیەکی وڵاتەکەی دەکات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دەدات، ئەگەر ناوی پێشووی یانەی تۆپی پێی ئەمریکی NFL واشنتۆن رێدزکینس نەگەرێندرێتەوە ئەوا رێگری لە دروستکردنی یاریگایەکی گەورە و مۆدێرن لە شاری واشنتۆن دەکات.
یانەی واشنتۆن رێدزکینس دەیان ساڵ لە ژێر فشارێکی گەورە بوو بۆ گۆڕینی ناوەکەی، لەبەر ئەوەی لە کولتوری ئەمریکادا '' رێدزکینس '' وشەیەکی ڕەگەز پەرستیە کە پەیوەندی بە جینۆسایدی ڕەسەنی ئەمریکییەوە هەیە. هەر بۆیە لە ساڵی 2020 ناوی ڕیدسکینزی گۆڕدرا بۆ واشنتۆن کامێندەرز، بەڵام دوای ئەوەندە ساڵە ئێستا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەرەشەی ئەوەی کردووە، ئەگەر ناوە کۆنەکەی واشنتۆن نەگەڕێندرێتەوە، رێگری لە دروستکردنی یاریگا مۆدێرنەکەی ئەو یانەیە لە شاری واشنتۆن دەکات.
ئەمە یەکەمجار نییە دۆنالد ترەمپ دەستوەردان لە بابەتە وەرزشیەکان دەکات و پێشتریش داوای کردووە کە ناوی تیپی بەیسبۆڵی کلیڤلاند گاردینس بگۆڕدرێت بۆ کلیڤلاند ئیندیانز.