چوارچێوەی هەماهەنگیی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد

سه‌ركرده‌كانی چوارچێوەی هەماهەنگیی كۆ ده‌بنه‌وه و سه‌ركۆنه‌ی هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، ئه‌و هێرشانه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆن بۆ سه‌ر سامانی نیشتمانی و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی.
دووشه‌ممه، 21ـی ته‌ممووزی 2025، سه‌ركرده‌كانی چوارچێوەی هەماهەنگی له ماڵی هادی عامری و به ئاماده‌بوونی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆ بوونه‌وه و تێیدا تاوتوێی دواپێشهاته‌كانی سیاسی، ئابووری و ئه‌منی عێراقیان کرد.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی، سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌كه سه‌ركۆنه‌ی هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و ڕایانگه‌یاندووه، هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆن بۆ سه‌ر سامانی نیشتمانی و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و لێدانه له ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان و تێكدانی سه‌قامگیری.
سه‌ركرده‌كانی چوارچێوەی هەماهەنگیی هاوكات داوایان له حكوومه‌تی عێراق كردووه، هه‌ڵوێستێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له پشته‌وه‌ی ئه‌و هێرش و دوژمنكارییانهن بگرێته به‌ر و ڕێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌یان بگرێت.