ئاگرین عەبدوڵڵا: لە کابینەی نۆیەمدا 718 پرۆژەی ڕێگەوبان بە داهاتی ناوخۆ لە کوردستان جێبەجێکراون

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: لە ساڵی 2014ـەوە، حکوومەتی عێراق هیچ بڕە پارەیەکی کەمیشی بۆ پرۆژەکانی هەرێمی کوردستان تەرخان نەکردووە، زیاتر لە 718 پرۆژەی ڕێگەوبان لەسەر داهاتی ناوخۆ بە زیاتر لە ترلیۆنێک دینار، لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوچە جیاجیاکان، جێبەجێکراون.
ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ باسی ڕۆژی کوردستان24 کە ژینۆ محەممەد پێشکەشی دەکات، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 120 بۆ 130 ملیار دیناری بۆ پرۆژە جیاوازەکان و چالاکییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لەسەر داهاتی ناوخۆ تەرخان کردووە، دەڵێت: لە ساڵی 2014ـەوە هیچ بڕە پارەیەک بۆ پرۆژەکانی ڕێگەوبان لە هەرێمی کوردستان، لە بەغداوە تەرخان نەکراوە، تەنانەت ئەو قەرزانەی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش دەیکات عێراق، لە یاسای بودجەی ساڵی 2023 لە ژمارە 13 ، لە بەندی 5 دا، باس لە 9 ملیار دینار دەکرێت کە قەرزی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانە، ئاماژە بە هیچ بڕە پارەیەک لە تێکڕای ئەو پارەیە نەکراوە بۆ پرۆژەکانی ڕێگەوبان لە هەرێمی کوردستان، هەموو پرۆژەکانی ڕێگەوبان لە کوردستان، لەسەر داهاتی ناوخۆ جێبەجێکراوە، بەغدا هیچ بڕە پارەیەکی کەمیشی بۆ ئەوە دابین نەکردووە کە بۆ تەواوی پارێزگاکانی عێراقی دابین کردووە.
ئاگرین عەبدولڵا ئاماژە دەڵێت: پێویستە ئەوە بزاندرێت داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان چی بەسەر دێت، لە تەمەنی کابینەی نۆیەمدا، زۆرترین پرۆژەی ڕێگەوبان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراون، لەوانە 718 پرۆژەی ڕێگەوبان جێبەجێکراون کە بای زیاتر لە ترلیۆنێک دینارە، ساڵانە لەنێوان 100 بۆ 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ پرۆژەکانی ڕێگەوبان لە بودجەی وەبەرهێنان، دابینکراوە.
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەڵێت: هەر لەسەر بودجەی گشتی، 392 پرۆژەی ڕێگەوبان جێبەجێکراون کە پرۆژەی بچووکن، بۆ ئەمانەش 47 ملیار و 152 ملیۆن دینار خەرج کراون، ساڵانە هەشت ملیار دیناری کاش، بۆ پرۆژەکانی ڕێگەوبان لە سەر بودجەی ئاسایی، لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابینکراوە.
دەشڵێت: لەسەر داهاتی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، 233 پرۆژە جێبەجێکراون کە ساڵانە بای 2.5 ملیار دینار بوون، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داهاتی ناوخۆ، ساڵانە 12 ملیار دیناری بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ چاککردنەوەی ڕێگەوبانەکان لە ڕێگەی 11 بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەی ڕێگەوبان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان تەرخان کردووە، هەموو ئەم بەڕێوەبەرایەتییانە بە داهاتی ناوخۆ کاردەکەن.
ئاگرین عەبدوڵڵا ئاماژە بەوەش دەکات، پرۆژەکانی چاککردنەوەی ئامێرەکان و پێویستییەکانیش لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، بە زیاتر بە ملیارێک دینار جێبەجێ دەکرێن، بۆیە دەتوانین بڵێن.